ناس کورد-
لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری گەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: : "درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕێگای نیوان ( کەلار - باوەنور ) لە نزیک گوندی (سید مەحمود ) ڕوداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی مارسیدس بارهەڵگڕ ڕوویدا و لە ئەنجامی ڕوداوەکە شۆفێری یەکیک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لە دەستدا، شۆفێرەکەی دیکەش بریندار بوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە: " بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید ( مەلا ئحمد کەلاری ) کرا، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلیمانی کرا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕوودانی ڕوداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە.