ناس كورد- شەهرام عەزیز
لە كۆی 33 فەرمانگە و دەستە و وەزارەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 11یان ماڵپەڕی تایبەتی خۆیان نییە بۆ بڵاوكردنەوەی هەواڵ و چالاكییەكانیان و سێ وەزارەتی دیكەش لە ساڵی ڕابردووەوە هیچ چالاكییەكیان بڵاونەكردۆتەوە.
.
بەپێی بەدواداچوونێكی ناس كورد كە لەسەر
ماڵپەری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامیداوە، لە كۆی 23 وەزارەت چوار وەزارەتیان ماڵپەڕی تایبەتی خۆیان نییە بۆ بڵاوكردنەوەی هەواڵ و كار و چالاكییەكانیان و ماڵپەڕی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیش كار ناكات.
.
ئەو چوار وەزارەتەی كە ماڵپەڕیان نییە بریتین لە وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ژینگە و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان.
.
وەزارەتی ناوخۆ كە وەزارەتێكی گرنگ و خزمەتگوزارییە و پەیوەندییەكی زۆری بە هاووڵاتیانەوە هەیە بەگوێرەی ماڵپەری فەرمی حكومەتی هەرێم، ئەو وەزارەتە هیچ ماڵپەرێكی نییە.
.
هاوكات بەگوێرەی بەدواداچوونەكەی ناس كورد، لە كۆی 10 دەستە و فەرمانگە تەنها سێ دەستە و فەرمانگە ماڵپەڕیان هەیە و حەوتەكەی دیكە ماڵپەڕییان نییە.
.
هەریەك لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری/ وتەبێژی حكومەت، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، دەستەی وەبەرهێنان، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداداچوون، دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، ماڵپەڕی تایبەتییان نییە.
.
هەروەها، هەریەك لە ماڵپەڕەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی پلاندانان لە ساڵی ڕابردووە هیچ چالاكییەكان تێدا بڵاونەكراوەتەوە.
.