گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی شەپۆلێکی بارانبارین

وادەی شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین لە هەرێم ڕاگەیەندرا

2020.11.21 - 21:09
وادەی شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین لە هەرێم ڕاگەیەندرا

ناس کورد-

شارەزایەکی کەشناسیی کورد ڕایگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز بۆ ماوەی سێ ڕۆژ سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و ئەگەری بەفربارینیش هەیە.

 

ئاراس جەبار، پسپۆری پێشبینیەکانی کەشوھەوا لە هەژماری دەزگای کەشناسیی کوردستان ڕایگەیاند، یەکشەممە رەوشی کەشوھەوا ئاسایی دەبێت و تا رۆژی چوارشەمە ڕەوشەکە بە سەقامگیری دەمێنێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشبینی دەکرێت پێنجشەمەی کۆتایی ئەم هەفتەیە 26ی تشرینی دووەمی 2020، شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارین و ھەورەبروسکە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

 

دەشڵێت، هەروەها لەناوچە شاخاویەکان و سنورییەکان ئەگەری بەفربارین دەبێت و پلەی گەرما زیاتر ڕوو لەنزمبوونەوە دەکات.

 

ئەو شارەزا کوردەی کەشناسی پێشبینیش دەکات، کاریگەری شەپۆلەکە بۆ تەواوی ناوچەکان بەھێز و مامناوەند دەبێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کاریگەری دەبێت تا ڕێکەوتی 29ی تشرینی دووەم.