گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی لە ناس کورد

یەکێتى مەلا بەختیارى ’’سڕکرد’’

2020.11.21 - 19:48
یەکێتى مەلا بەختیارى ’’سڕکرد’’

ناس كورد-

 

سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بڕیاریدا مەلا بەختیار لە ریزەکانى "سڕ بکات"، بەهۆى ئەوەى پابەندى پەیڕەوى ناوخۆى حزبەکەى نەبووە و پێچەوانەى ئەوە قسەیکردووە.

 

دوو سەرچاوە لە سەرکردایەتى یەکێتى (21ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد" یان راگەیاند، بڕیارەکە لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنەکەدا دراوە و دواتریش رونکردنەوەى تەواو لەو بارەیەوە دەدرێت.

 

یەکێک لە سەرچاوەکان وتى "هۆکارى بڕیارەکە ئەوە بووە کە مەلا بەختیار پابەندى پەیڕەوى ناوخۆ و پرەنسیپەکانى حزب نەبووە و پێچەوانەى ئەوە جوڵاوەتەوە و قسەیکردووە".

 

مەلا بەختیار لەدوایین کۆنگرەى یەکێتیدا لە کۆتایی ساڵى ڕابردوودا، بە ئەندامى ئەنجومەنى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتیی دیاریکرا.

 

مەلا بەختیار بەم دواییانە بیرەوەرییەکانى لە دوو توێی کتێبێکدا بڵاوکردەوە کە مشتومڕ و کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا.