گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شوێنى نهێنى کۆشک

ئۆباما: دەتوانین هێز بنێرینە کۆشکى سپى و ترەمپ دوربخەینەوە (ڤیدیۆ)

2020.11.21 - 18:34
ئۆباما: دەتوانین هێز بنێرینە کۆشکى سپى و ترەمپ دوربخەینەوە (ڤیدیۆ)

ناس کورد-

 

باراک ئۆباما سەرۆکى پێشووى ولایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا سەبارەت بە رەتکردنەوەى جێهێشتنى کۆشکى سپى لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە بۆ جۆ بایدن سەرۆکى هەڵبژێردراو دەڵێت، دەتوانن هێزێکى تایبەت بنێرن و ترەمپ بهێننە دەرەوە.

 

باراک ئۆباما لە میانەى بەشداریکردنى لە بەرنامەى جیمى کیمڵ پێشکەشکارى کۆمیدى دیارى ئەمریکى پرسیارى ئەوەى لێکرا ئایا کۆشکى سپى شوێنى نهێنى خۆشاردنەوەى تێدایە بۆ کەسێک نەیەوێت بێتە دەرەوە، ئۆباما دەستبەجێ لە مەبەستى پێشکەشکارەکە تێگەیشت.

 

لە وەڵامى پرسیارەکەدا ئۆباما وتى "ئەگەر کەسێک نەیەوێت بێتە دەرەوە لە کۆشکى سپى ئەوا دەتوانین هێزى تایبەتى دەریایى بنێرین و بیهێنینە دەرەوە"، وەک ئاماژەیەک بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئێستا کە دۆڕانى هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە.

 

جیمى کیمڵ یەکێکە لە دیارترین ئەو کەسایەتیانەى بە هەموو توانایەوە ڕکەبەرایەتى دۆناڵد ترەمپ دەکات و بەردەوام لەگەڵ سەرۆکى ئێستاى ئەمریکادا هێرش دەکەنە سەر یەکتر.