گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’رێکاریی یاسایی’’

یەکەم لێدوانى پارتى لەسەر دیاریکردنى جێگرەوەى فرسەت سۆفى

2020.11.21 - 18:21
یەکەم لێدوانى پارتى لەسەر دیاریکردنى جێگرەوەى فرسەت سۆفى

ناس کورد-کاروان مەحمود 

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، هێشتا زووە قسە لەسەر دیاریکردنى جێگرەوەى فرسەت سۆفى بکرێت و لەئێستاشدا کارەکان بە رێکاریی یاسایی بەڕێوەدەچن.

 

 

کەنعان خەیلانی (21ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی راگەیاند، "لە ئێستادا هیچ گفتوگۆو پرسێک لەبارەی دیاریکردنی پارێزگاری نوێی هەولێر نەکراوەو زۆر زووە بۆ قسەکردن لەسەر ئەو پرسە، کارەکانیش بەپێی یاسا لەلایەن جێگری پارێزگارەوە بەڕێوەدەبرێت".

 

سەبارەت بەو ناوانەی بڵاوکراونەتەوە لەبارەی دیاریکردنی چەند کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر، خەیلانی وتى "هیچ شتێکی لەوجۆرە بەفەرمی قسەی لەسەر نەکراوە".

 

 فرسەت سۆفی دواى توشبوونى بە کۆرۆنا و مانەوەی بۆ ماوەی 25 رۆژ لە تورکیا، رۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2020 گیانی لەدەستداو رۆژى (19ی تشرینی دووەمی2020) لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەی هێنرایەوە هەرێمی کوردستان و بەخاک سپێردرا.