گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی نەگەڕایەوە بۆ پەرلەمان

فەرمی؛ پارتی نەگەڕایەوە بۆ پەرلەمانی عێراق

2020.11.21 - 17:38
فەرمی؛ پارتی نەگەڕایەوە بۆ پەرلەمانی عێراق

ناس کورد-

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانیان نەکرد و ئەندامێکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت، ئەوە مانای بایکۆتکردنی بایکۆتکردنی پەرلەمان نییە و هەڵوێستێکی سیاسییە.

 

سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق (شەممە 21ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی عێراقمان نەکردووە و نەچووینەتەوە پەرلەمان."

 

 مەیادە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنەکە هەواڵەکەی بۆ ناس کورد پشتڕاستکردنەوە، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک لەوبارەیەوە بدات.

 

هاوکات دانا جەزا، ئەندامی فراکسیۆنەکە بە ناس کوردی وت: "من نەگەڕاومەتەوە بۆ بەغدا بەهۆی هەندێک کاری تایبەتمەوە، بەڵام بەشدارینەکردن لە دانیشتنێکی پەرلەمان، مانای ئەوە نییە کە پارتی بەگشتیی بایکۆتی پەرلەمانی کردبێت."

 

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەشكرد: "هەموو فراکسیۆنێکی پەرلەمانی مافی خۆیەتی بەهۆی ناڕەزایەتیی دژی بریارێک چەند دانیشتنێک بەشداری نەکات وەک هەڵوێستێکی سیاسی."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای تێپەڕاندنی یاسای قەرز بەبێ ڕەزامەندی کورد لە پەرلەمانی عێراق، گرژییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا زیاتر بوون و بەرپرسانی پارتی ڕەخنەی توندیان لە تێپەڕاندنی یاساکە کرد لەلایەن لایەنە سوننی و شیعەکانەوە.