گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ لیژنە

گۆڕان مەرج بۆ کۆبوونەوەى سێ قۆڵى دادەنێت

2020.11.21 - 16:04
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕان مەرج بۆ کۆبوونەوەى سێ قۆڵى دادەنێت

ناس کورد-

 

وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، پێش دانیشتنی سێ قۆڵی پارتی، یەکێتی، گۆڕان دەبێت سێ لیژنەی ئامادەکاری دروست بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەدان عوسمان لە تویتێکدا (21ی تشرینی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، پێش دانیشتنی سێ قۆڵی پارتی، یەکێتی، گۆڕان "گەر بکرێ" دەبێت سێ لیژنەی ئامادەکاری دروست بکرێت.

 

رونیشیکردووەتەوە، ئەو لیژنانە بریتی بن لیژنەی داهات و ئابوری و پەیوەندی لەگەڵ بەغدا، لیژنەی حوکمڕانی و کارنامەی حکومەت، لیژنەی لامەرکەزی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان پێویستە دروستبکرێن، بەمەش کۆبونەوەکە سەرکەوتوو بەرهەمدار دەبێت.

 

ماوەى زیاتر لە ساڵێکە داواى کۆبوونەوەى سێ قۆڵى نێوان پارتی، یەکێتی، گۆڕان دەکرێت بۆ تاوتوێکردنى دۆخى هەرێم، بەڵا تا ئێستا کۆبوونەوەکە نەکراوە.