گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیویۆرک تایمز: ئەو هێزەی پەنتاگۆن بەنیازە بینێرێت بۆ كەنداو بە قەبارەی ئەو هێزەیە كە عێراقی داگیركرد

2019.05.14 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
نیویۆرک تایمز: ئەو هێزەی پەنتاگۆن بەنیازە بینێرێت بۆ كەنداو بە قەبارەی ئەو هێزەیە كە عێراقی داگیركرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاشكرای كرد، شەش بەرپرسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكی تووشی شۆك بوون لەبارەی ژمارەی ئەو هێزەی كە پەنتاگۆن دەیەوێت بینێرێت بۆ كەنداو، چونكە بە بڕوای ئەوان هێزەكە هەمان قەبارەی ئەو هێزەی هەیە كە عێراقی داگیركرد. . بەگوێرەی رۆژنامەكە، بڵاوكردنەوەی ئەو هێزە ئاسمانی و وشكایی و دەریاییە بەهێزە لە كەنداو بۆی هەیە ئامانجی زیاتر بداتە تاران بۆ لێدانیان. . نیویۆرك تایمز ئاشكرای دەكات، وەزیری بەرگری ئەمریكا بە وەكالەت پلانێكی داوەتە دۆناڵد ترەمپ و دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی، بۆ ناردنی 120 هەزار سەرباز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. . ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، پاتریك شاناهان وەزیری بەرگری ئەمریكا بە وەكالەت پلانێكی داناوە بۆ ناردنی 120 هەزار سەربازی ئەمریكی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك ئامادەكارییەك بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەك كە لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە بكرێتە سەر ئەمریكا. . ڕۆژنامە ئەمریكیەكە لە زاری سەرچاوەیەكی فەرمییەوە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، تائێستا ئەمریكا بەنیازی هێرشی زەمینی نییە بۆ سەر ئێران، بۆیە نازانرێت پلانی زیاكردنی هێز بۆ چ مەبەستێكە. . ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە كێشەكانی ئێران و ئەمریكا زۆر پەرەی سەندووە و هەردوو وڵات لە جەنگێكی میدیایی گەورەدان پاش ئەوەی لە هەفتەی ڕابردووەوە ئەمریكا دوو كەشتی فڕۆكە هەڵگری گەورە و چەندین فڕۆكەی بۆمب هاوێژ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نارد. . هەرچی بەرپرسانی ئێرانە چەند جارێك باسیان لە بەهێزی سوپای وڵاتەكەی خۆیان و لاوازی چەكەكانی ئەمریكا كردووە و ڕایانگەیاندووە "بەهیچ شێوەیەك ترسیان لەو چەكانەی ئەمریكا نییە". .