ناس کورد-
شارەزایەکى دارایی رەخنە لە پڕۆژەى گواستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ بەغدا دەگرێت و رایدەگەیەنێت ئەو پڕۆژەیە "مەیلى ناوەندگەرایی" تێدایە و شیاو نییە له‌ناو یه‌ك پارێزگایشدا بخرێته‌گه‌ڕ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەهانگیر گوڵپى، شارەزایی دارایی لە وتارێکدا (21ى تشرینى دووەمى 2020) کە ناس کورد بینیویەتى "نوسیویەتى خەرجكردنی مووچه مانگانه ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی به‌غدا ره‌زامه‌ندی بدات، فه‌رمانگه‌كان لیستی موچه‌كانیان بنێرن بۆ گه‌نجینه‌كان بۆ وردبینی، له‌سه‌ر بنه‌مای لیستی وردبینیكراوی هه‌رفه‌رمانگه‌یه‌ك چه‌ك و نووسراوی ته‌مویل و فه‌رمانی خه‌رجكردنی مووچه بۆ بانكه‌كان بنێردرێت".
ئاماژەى بەوەشکردووە "بێگومان لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لیستێكی گۆڕاوه و مانگانه گۆڕانكاریی زۆری تێدا ده‌كرێت، ئایا گه‌نجینه‌كان و وه‌زاره‌تی دارایی به‌غدا دان به‌و گۆڕانكارییا‌نه‌دا ده‌نێن كه فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامی ده‌ده‌ن؟ یان ده‌بێت بۆ هه‌موو دامه‌زراندن و گواستنه‌وه و سه‌رمووچه‌و موڵه‌ت و گه‌ڕانه‌وه و گۆڕانكاریی ده‌رماڵه و هه‌رگۆڕانێكی تر بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ره‌زامه‌ندیی به‌غدا وه‌ربگیرێت، ئه‌ی لێره‌دا ڕۆڵ و پێگه‌و بوونی حكومه‌تی هه‌رێم چۆن لێك بدرێته‌وه".
بەوتەى ئەو شارەزایە "ئه‌م جۆره بیرۆكانه له‌ناواخنیاندا ئه‌وه‌نده بێبنه‌ما و هه‌ڵگری ناكۆكیی و نه‌گونجاوی و دیژیه‌كن كه هیچ كات شیاوی ئه‌وه نین بكرێنه بابه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌و بژارده‌ی كار له‌سه‌ركردن، ئه‌وه‌ند مه‌یلی ناوه‌ندگه‌راییانه‌یان تێدایه ئه‌وه‌نده كاتیان به‌سه‌رچووه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌یش شیاو نین له‌ناو یه‌ك پارێزگایشدا بخرێنه‌گه‌ڕ نه‌وه‌ك له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیدا".
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پڕۆژەى گواستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ بەغدا رێڕەوى یاسایی خۆى وەرگرتووە و زیاتر لە 100 پەرلەمانتار واژۆیان کردووە.
ڕێبوار کەریم مەحمود لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا (21ى تشرینى دووەمى 2020) کە ناس کورد بینیویەتى رایگەیاند، پڕۆژەکەیان ڕادەستى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق کردووە و پشتیوانى بۆ پڕۆژەکە بەردەوامە.
وتیشى، 117 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر پڕۆژەکە کردووە و 21 پەرلەمانتارى دیکەش پشتیوانیان کردووە.
بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، زیاتر لە 157 هەزار واژۆى فەرمانبەرانیان کۆکردووەتەوە بۆ پشتیوانى لەپڕۆژەکە کە رێژەى 61.4% لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک %38.6 لە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە.