ناس کورد-
نوری مالکی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا پرسهنامهیەک ئاڕاستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بەبۆنەی كۆچی دوایی شێخ مه‌حمود عه‌بدوڵڵا بارزانیی ئامۆزای و هاوخه‌میی خۆی بۆ ده‌ربڕێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە پرسەنامەیەکدا کە ئاڕاستەى مەسعود بارزانى کردووە و ناس کورد بینیوویەتى (21ى تشرینى دووەمى 2020)، نورى مالیکى دەڵێت، "هاوخه‌مم به گیانله‌ده‌ستدانی ئامۆزای كۆچكردووتان شێخ مه‌حمود عه‌بدوڵا بارزانی، داواكارم خوای گه‌وره سه‌بر و ئارامیتان پێ ببخه‌شێت و ڕهحمهتییش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات".
دوێنێ هەینى، مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى مردنى شێخ عەبدوڵابارزانى ئامۆزاى بەڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند.