گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

کۆمەڵە: ئاگاداری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران نین

2020.11.21 - 14:58
کۆمەڵە: ئاگاداری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران نین

ناس کورد - کاروان مەحمود
ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە "هێزە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئاگادارکرابنەوە و دەشڵێت، ئەمریکا هیچ بانگھێشتێکی فەرمی بۆ سەرکردەی حزبەکانی نەناردووە.

 

عەتا ناسر سەقزی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رۆژی (21ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردی ڕاگەیاند، تائێستا بەهیچ شێوەیەک هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار نەکراونەتەوە، بەڵام وەکو هێزە کوردیەکان هەموو کات ئامادەین بۆ پاراستنی کوردو رۆژهەڵاتی کوردستان.


سەبارەت بەوەی لە رابردوو باس لەوەدەکرا لەلایەن ئەمریکاوە بانگھشتی سەرکردەی ژمارەیەک لە حزبە کوردییەکان کراوە بۆ ئەمریکا، ئەندامەکەی سەرکردایەتی و بەپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان وتی: "بەفەرمی هیچ سەرکردەیەکی کورد بانگھشتی ئەمریکا نەکراوە بەڵام شاندی کوردی رۆژهەڵات سەردانی ئەمریکای کردووەو گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کردووە".