گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پڕۆژەی گواستنەوەى ’’موچەی فەرمانبەران بۆ بەغدا ڕێڕەوی یاسایی وەرگرتووە’’

2020.11.21 - 14:16
پڕۆژەی گواستنەوەى ’’موچەی فەرمانبەران بۆ بەغدا ڕێڕەوی یاسایی وەرگرتووە’’

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پڕۆژەى گواستنەوەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بۆ بەغدا رێڕەوى یاسایی خۆى وەرگرتووە و زیاتر لە 100 پەرلەمانتار واژۆیان کردووە.

 

ڕێبوار کەریم مەحمود لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا (21ى تشرینى دووەمى 2020) کە ناس کورد بینیویەتى رایگەیاند، پڕۆژەکەیان ڕادەستى سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق کردووە و پشتیوانى بۆ پڕۆژەکە بەردەوامە.

 

وتیشى، 117 پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر پڕۆژەکە کردووە و 21 پەرلەمانتارى دیکەش پشتیوانیان کردووە.

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، زیاتر لە 157 هەزار واژۆى فەرمانبەرانیان کۆکردووەتەوە بۆ پشتیوانى لەپڕۆژەکە  کە رێژەى 61.4% لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک %38.6 لە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە.

126623437_3679504132069710_2834592299564341542_o.jpg?_nc_cat=107&ccb=2&_nc_sid=8bfeb9&_nc_eui2=AeEGvva4xG3hqPmiqoMxFcvsRwQHPn8G4A5HBAc-fwbgDhYn814KV0FhR74bDtj085Y&_nc_ohc=NiIkpB0p6bEAX_S_vMn&_nc_ht=scontent.fbgw4-2.fna&oh=274aba2a9202b5bdc53d8eac6d5d4354&oe=5FDF4DBC

پێشتر ڕێبوار کەریم مەحمود لەبارەی هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە ناس کوردی (15ی تشرینی دووەمی 2020) ڕاگەیاند، "هەوڵەکان لەو بارەیەوە بەردەوامە و پرسەکە هەنگاوی باشی بڕیوە و لەلایەن حکومەتی عیراقەوە پیشوازی لێکراوە، بەڵام لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هەندێک نیگەرانی هەیە ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە خۆی ناتوانێت موچە دابین بکات، بەڵام ڕەنگە ڕێگری دورست نەکات."

 

سەبارەت بەوادەی یەکلاییبوونەوەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا، ئەو پەرلەمانتارە کوردە وتی: لە وادەیەکی نزیکدا ئەو پرسە یەکلایی دەکرێتەوە و شتی چاوەڕوان نەکراو دەبیتسن لەوبارەیەوە.

 

هاوکات ئەمڕۆ عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی لیژنەى دارایی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، بابەتی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لە بەغدا تەنها ئومێد و هەست و سۆزە "نەک لێکدانەوەی وردی لۆجیکی".  

  

عەلی حەمە ساڵح لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بابەتێکی لەژێری ناوی "ئایا عێراق ئامادەیە ڕاستەخۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەڕێم بنێرێت و حاکمەکانی ئێرەش خەریکی قاچاخی و بردنی داھاتی نەوت بن!" نوسیوە کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "من دەزانم زۆرێک لە دڵسۆزی بیر لەم ڕێگا دەکەنەوە، بەڵام ترسی من ئەوەیە لە بری ڕێگا دروستەکە، بەم بابەتەوە سەرقاڵ بین و ساڵی ٢٠٢١ ببێتە ساڵی بێموچەیی!".  

 

126813374_3679504168736373_5668707132382639512_o.jpg?_nc_cat=106&ccb=2&_nc_sid=8bfeb9&_nc_eui2=AeGYqXS5YhMNYDgVIooZTmyVbJdczYwsyaRsl1zNjCzJpOhrecucGG6I4EDGPfwu-vI&_nc_ohc=8yX02ZfMPv8AX_egl3C&_nc_ht=scontent.fbgw4-2.fna&oh=bac89ab8b0f37245a90486cfc5d0b30a&oe=5FDE16E9126266964_3679504375403019_6076122838858699580_o.jpg?_nc_cat=107&ccb=2&_nc_sid=8bfeb9&_nc_eui2=AeFUKPGLcDC_vMb9xiqDN_bkAHiCW1x_5_kAeIJbXH_n-Vdop1B3oFFer1lysagylfY&_nc_ohc=JY5QvgBJ72QAX_OOiax&_nc_ht=scontent.fbgw4-2.fna&oh=359cb0418d83f7c27a97fd5b310770a7&oe=5FDCCE6A126897830_3679504538736336_7555868626657462831_o.jpg?_nc_cat=101&ccb=2&_nc_sid=8bfeb9&_nc_eui2=AeGu8ZgVGZSKiDpjbpnhHLuwep_XzHzzXvZ6n9fMfPNe9q3hTnCg9nD_Tro9e2870Yw&_nc_ohc=4TYtHWDpboIAX8K2O7U&_nc_ht=scontent.fbgw4-2.fna&oh=613da4c110736d03848287486932b9cb&oe=5FE067B8126619832_3679504842069639_833891333424557234_o.jpg?_nc_cat=101&ccb=2&_nc_sid=8bfeb9&_nc_eui2=AeHcRNfhHr9FjYMbO9_iYneuGi5mq6gNEZAaLmarqA0RkPkbmLPCgbmARO6H2F4NTbI&_nc_ohc=XflbypECLoUAX9DqJ6R&_nc_ht=scontent.fbgw4-2.fna&oh=b6e6060af7aa63ba4ef3b92485ddd5fa&oe=5FDCBC6B126463761_3679504442069679_6121644370025267904_o.jpg?_nc_cat=109&ccb=2&_nc_sid=8bfeb9&_nc_eui2=AeECPVz9Z6nxWOwoWfL2WnfehNaos207yi-E1qizbTvKL7gG02jPgh2rPWu3gDF9yks&_nc_ohc=l5gG3QyHboUAX8R2l6T&_nc_ht=scontent.fbgw4-2.fna&oh=587011286e12d7b17481827c35526438&oe=5FDE068A