گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هیچ چارەسەرێک نییە’’

لیژنەى دارایی زانیاری لەسەر پێشنیازى چاپکردنى دراو ئاشکرا دەکات

2020.11.21 - 13:50
لیژنەى دارایی زانیاری لەسەر پێشنیازى چاپکردنى دراو ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق پێکهێنانى لیژنەیەکى بۆ تاوتوێکردنى پرسی چاکسازیی راگەیاند و بۆچونى خۆشى لەسەر پێشیازى چاپکردنى دراو خستەڕوو.

 

جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەکە (21ى تشرینى دووەمى 2020) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراقى کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە راگەیاند، چاپکردنى دراو بەبێ پشتیوانیکردنى دارایی کاریگەریى لەسەر بەهاکەى دروستدەکات و بەشێوەیەکى کاتى قەیرانەکە چارەسەر دەکات، بەڵام دواتر رووبەڕووى قەیرانى دیکە دەبێتەوە.



وتیشى، "هیچ چارەسەرێک نییە جگە لە چاکسازیی".



جەمال کۆچەر جەختیکردووەتەوە، داهاتى خاڵە سنورییەکان 10%ى داهاتى راستەقینەى دەروازەکانە و هەر چاکسازییەک لەو بارەیەوە داهاتەکە بەرزدەکاتەوە.



باسى لەوەشکردووە، وەرەقەى سپى چاکسازیی روانگەى حکومەتە بۆ چاکسازیی و لیژنەى دارایی لیژنەیەکى پێکهێناوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی چاکسازیی لەم قۆناغەدا.



جەمال کۆچەر دەشڵێت، پەرلەمان وەرەقەیەکى چاکسازیی رەوانەى حکومەت دەکات، کە دەکرێت لەگەڵ وەرەقەکەى حکومەت یەکبخرێت.



لەبارەى قەرزەوە، جەمال کۆچەر جەخت دەکاتەوە حکومەت جارێکى تر قەرز دەکاتەوە، لەبەرئەوەى داهاتەکەى یەکسان نییە بە خەرجییەکانى.