گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

عەسایب: یاساى قەرز حکومەتى هەرێم دەکاتە ئامانج نەک کورد

2020.11.21 - 13:36
عەسایب: یاساى قەرز حکومەتى هەرێم دەکاتە ئامانج نەک کورد

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى "صادقون"ى عەسایبی ئەهلی حەق جەختیکردەوە پەرچەکردارى کورد بەرامبەر یاساى قەرزکردن بۆ موچە نا لۆژیکییە و یاساکە حکومەتى هەرێم دەکاتە ئامانج نەک گەلى کورد.

 

پەرلەمانتارى عەسایب ئەحمەد کینانى لە چەند لێدوانێکدا کە نوسینگەکەى بڵاوى کردووەتەوە و "ناس کورد" ئەمڕۆ (21ی تشرینى دووەمى 2020) بەدواداچوونى بۆ کردووە جەخت لەوە دەکاتەوە گۆڕانکاریی زۆر لە ژمارە و گوژمەکانى قەرزکردن بەڵگەیە لەسەر هەبوونى بشێوى لە وەزارەتى دارایی و یاساى قەرزکردنەکەش گەلى کورد ناکاتە ئامانج بەڵکو حکومەتى هەرێمى مەبەستە.

 

پێشتر قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق داوای لە حکومەتی عێراق کرد موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێتە کارتی بانکی و ڕاستەوخۆ دابەش بکرێت، "تاوەکو بەوجۆرە مافی فەرمانبەری کورد پارێزراو بێت و نەبێتە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان."

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی فەرمیی عێراقییە کە ناس کورد بینیویەتی (19ی تشریرنی دووەمی 2020)، قەیس خەز عەلی وتی، سودی دابەشکردنی موچە بەو سیستەمە هاوکار دەبێت بۆ زانینی ژمارەی موچەخۆرە بندیوارەکان و موچەخۆری ڕاستەقینە دووردەخاتەوە لە ململانێ سیاسییەکان.