گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

جۆرێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە میسر دەرکەوتووە

2020.11.21 - 13:10
جۆرێکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە میسر دەرکەوتووە

ناس کورد-

ڕاوێژکارێکى سەرۆکى میسر ڕایدەگەیەنێت، نەوەیەکى ترى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و پێشبینیش دەکرێت لەگەڵ کەشوهەواى ساردى زستاندا ژمارەى توشبووان بەڤایرۆسى کۆرۆنا زیاتر ببێت.

 

لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە، محەمەد عەوز تاجەدین، ڕاوێژکارى سەرۆکى میسر بۆ کاروبارى تەندروستى (21ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، نەوەیەکى ترى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە میسردا بڵاوبووەتەوە و لە 20% بۆ 25% توشبووانى ئەو ڤایرۆسە پێویستیان بەداخڵکردن بەنەخۆشخانەکان هەیە.


ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، چەندین هەڵگرى ڤایرۆسەکە هەیە کە هیچ نیشانەیەکى تێدا بەدەرناکەوێت ئەوەش دەبێتە هۆى دووچارکردنى خەڵکێکى زۆر بێ ئەوەى هەستى پێبکرێت، بۆیە ماسک پۆشین لەشوێنە گشتیەکاندا پێویستە.


ڕاوێژکارەکەى سەرۆکى میسر باسى لەوەش کردووە، تێکەڵابوونێک و لێکچونێک لەنێوان نیشانەکانى ئەنفلۆنزاى وەرزى و ڤایرۆسى کۆرۆنادا هەیە کە زۆرجار ئەوەش گرفت دروستدەکات.


هاوکات لەشارى سلێمانیش دەنگۆى بڵاوبونەوەى جۆرێک لەڤایرۆسى سارس بڵاوبووەتەوە و تەندروستى هەرێم و شارەزایانى بوارەکەش بوونى ئەو جۆرە ڤایرۆسایان ڕەتکردەوە بەڵام هێشتا وردەکارى زانستى زیاتر لەو بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.