گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

فرسەت سۆفی ’’بە قەرزاری’’ کۆچی دوایی کرد

2020.11.21 - 11:03
فرسەت سۆفی ’’بە قەرزاری’’ کۆچی دوایی کرد

ناس کورد-

نادر رۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەو خانووەی ماڵی پارێزگاری هەولێر دکتۆر فەرسەت سۆفی تێدایە، بەر لە ساڵ و نیوێک دکتۆر فەرسەت کڕیویەتی، بەڵام پارەی تەواوی نەبوو بیدات بە خاوەنەکەی."

 

نادر رۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان لە بابەتێکیدا لە فەیسبوکی خۆی لە ژێری ناوی "دکتۆر فەرسەت باوکی هەژاران بە قەرداری کۆچی کرد" کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "هەرچەند سەیارەکەشی فرۆشت بۆ قەرزی خانووەکە، بەڵام نەیتوانی تەواوی قەردەکەی بداتەوە، بۆیە بەشێک وەک قەرد لەسەری ماوەتەوە و ئێستاش قەردەکەی نەداوەتەوە."

 

باسی لەوەش کردووە، "لە کاتێک زیاتر لە ساڵێکە پارێزگاری هەولێرە و دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێک هەبوو و یارمەتی هەزاران هەژاری داوە و یارمەتی خۆی نەداوە و بە قەرداری کۆچی دوای کرد."

 

دەقی بابەتەکە بخوێنەوە:

دکتۆر فەرسەت باوکی هەژاران بە قەرداری کۆچی کرد
ئەو خانووەی ماڵی پارێزگاری هەولێر دکتۆر فەرسەت سۆفی تێدایە، بەر لە ساڵ و نیوێک دکتۆر فەرسەت کڕیویەتی، بەڵام پارەی تەواوی نەبوو بیدات بە خاوەنەکەی، هەرچەند سیارەکەشی فرۆشت بۆ قەردی خانوو، بەڵام نەیتوانی تەواوی قەردەکەی بداتەوە، بۆیە بەشێک وەک قەرد لەسەری ماوەتەوە و ئێستاش قەردەکەی نەداوەتەوە. لە کاتێک زیاتر لە سالێکە پارێزگاری هەولێرە و دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێک هەبوو و یارمەتی هەزاران هەژاری داوە و یارمەتی خۆی نەداوە و بە قەرداری کۆچی دوای کرد.
جگە لە پۆستی پارێزگار چەندان پۆستی دیکەی گرنگی هەبووە، کە دەیتوانی ژیانی تایبەتی خۆی وەک هەموو بەرپرسێک خۆش گوزەران بکات و چەندان خانوو و سیارەی هەبێت، بەڵام خاوەنی یەک سیارەی تایەبەتیش نییە کە کوڕەکەی هاتوچۆی قوتابخانەی پێ بکات.
دکتۆر فەرسەت هەموو هەژارێکی لە خەیاڵ و بیر بوو، تەنیا خۆی لە بیر نەبوو. بەسەربەرزی ژیا و بەسەربەرزی مرد، هیچی لەگەڵ خۆی نەبرد، بەڵام دڵی هەزاران هەژاری لەگەڵ خۆی برد، خاوەنی خانووێکی تەواو نەبوو، بەڵام بەرزترین و گەورەترین قەڵای لە مێژووی خۆی بۆ دەسەڵات و بۆ هەژاران دروست کرد.
دکتۆر فەرسەت قوتابخانەیەک بوو بۆ دەسەڵاتێکی پاک و پڕ لە دادوەری، هیوایەتی بوو ببێت بە وەزیری داد، بەڵام مەرگ مەودای نەدا.
د. فرسەت سۆفی
ساڵی 1978 لە گوندی گەزنەی دۆڵی روست لە قەزای چۆمان لەدایک بووە
دکتۆرا لە یاسای گشتی
پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان 2009 - 2013
ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری یاسایی لە سەرۆکایەتیی هەرێم 2010 - 2018
ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان 2015
ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی 2016 - 2018
سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان 2014 - 2018
لە ئەیلوولی 2019 وەک پارێزگاری هەولێر دەست بەکار بوو
بەیانیی 18ی تشرینی دووەمی 2020 بە هۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست دا.
هیوای هەزاران هەژاری ئەم شارەی لەگەڵ خۆی بردە بن خاک
روحت شاد و گۆڕت چراخان و بەهەشت ماڵی کۆتایت بێت.
تێبینی: من وەک خزم و هاورێکی نزیکی دەزانم ئەو پیاوە مەزنە چۆن ژیاوە و چ هیوایەتێکی گەورەبوو بۆ هەژاران، بۆ چاکسازی، بۆ سەربەخۆی کودستان.
نادر روستی
٢١ـ١١ـ٢٠٢٠