گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلی حەمەساڵح زانیاری ئاشکرا دەکات

عێراق ئامادەیە ڕاستەخۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەڕێم بنێرێت؟

2020.11.21 - 10:39
عێراق ئامادەیە ڕاستەخۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەڕێم بنێرێت؟

ناس کورد-

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی لیژنەى دارایی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بابەتی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لە بەغدا تەنها ئومێد و هەست و سۆزە "نەک لێکدانەوەی وردی لۆجیکی".

 

عەلی حەمە ساڵح لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بابەتێکی لەژێری ناوی "ئایا عێراق ئامادەیە ڕاستەخۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەڕێم بنێرێت و حاکمەکانی ئێرەش خەریکی قاچاخی و بردنی داھاتی نەوت بن!" نوسیوە کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە و دەڵێت، "من دەزانم زۆرێک لە دڵسۆزی بیر لەم ڕێگا دەکەنەوە، بەڵام ترسی من ئەوەیە لە بری ڕێگا دروستەکە، بەم بابەتەوە سەرقاڵ بین و ساڵی ٢٠٢١ ببێتە ساڵی بێموچەیی!".

 

تەواوی بابەتەکە بخوێنەوە:

ئایا عێراق ئامادەیە ڕاستەخۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەڕێم بنێرێت و حاکمەکانی ئێرەش خەریکی قاچاخی و بردنی داھاتی نەوت بن!
من تەمەننام دەکرد، حکومەتی عێراق ڕاستەخۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی ناردبا! بەڵام ئەمە تەمەننایە بە ھەست و سۆز، نەک لێکدانەوەی وردی لۆجیکی!! من دەزانم زۆرێک لە دڵسۆزی بیر لەم ڕێگا دەکەنەوە، بەڵام ترسی من ئەوەیە لە بری ڕێگا دروستەکە، بەم بابەتەوە سەرقاڵ بین و ساڵی ٢٠٢١ ببێتە ساڵی بێموچەیی!
چۆن؟
بیرکەوە... تۆ شیعەیت و بڕیار بەدەستی!! ئامادەی لە داھاتی نەوتی بەسڕە پارە بنێریت بۆ موچەی ھەرێم و دەسەڵاتدارەکانی ھەرێم، خەریکی قاچاخی گومرگ بن و داھاتی نەوت ببەن بۆ خۆیان!! بێگومان نەخێر!!!
ڕەنگە بڵێیت با عێراق دەستبەسەر گومرگ و نەوت و خاڵی سنوریدا بگرێت و حکومەتی ھەرێم ھەڵوەشێتەوە بۆ ئەوەی موچە بدرێت..
دڵنیابە لەوەی ھیچ کام لە حیزبەکانی کوردستان لەگەڵ ئەم بژاردە نین، بڕیار بەدەستەکانی عێراقیش ھەرگیز ئەم بژاردە تاقیناکەنەوە...
بۆ زانینتان زۆر جار دەوترێ دۆزسیەکان بنێرن بۆ کازمی، جگە لەوەی ئاگاداری دۆسیەی ئێرەو باشوریشە، دڵنیابە تاوەکو ئەم ساتە کازمی باشترین دۆستی پارتی و یەکێتیە، نەک ھەڵوێستێکی وا؛ ئامادەنیە لێدوانکیش بدات دژی گەندەڵی بەرپرسانی ھەرێم!! چ جای بیەوێت دەسەڵاتیان لێوەربگرێت!!! ...
تاوەکو ئەم ساتە کازمی تەنیا نمایش دەکات، بپرسن دوای چونی بۆ باشماخ و ئیبراھیم خەلیل چی ڕوویدا؟؟ گەندەڵی و قاچاخی زیادی کرد
رەنگە ھەندێک کەس بڵێن ، دەی کەواتە با سلێمانی خۆی ڕاستەخۆ موچە وەربگرێت لە عێراق، دڵنیابن یەکێتی ھەرگیز ئەمە ناکات و توند دەستی بەم حکومەتەی ئێستاوە گرتوە...
ئەمەی من باسم کرد ڕەنگە بە خواستی زۆرینەی موچە خۆران نەبێت، بەڵام من واقعت بۆ باس دەکەم و ئەنجامیش دبینین!!
کەواتە حەل چیە؟
بە باوڕی من بەدر لەم ڕێگایە، بیر لە ھەر چارەسەرێک بکرێتەوە، لە ڕێگا ڕاستەکە دورمان دەخاتەوە...
ڕێگای دروست
ئەم مانگە یاسای بودجەی ٢٠٢١ دێتە پەرلەمانی عێراق، موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم گەرەنتی بکرێت و لەبەرامبەریشدا ھەرێم ئامادەبێت، ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی لێوەربگیرێت و ٥٠٪‏ داھاتە فیدڕاڵیەکان بدات... پێویستە ئەوەی لە خەمی موچەی خەڵکی کوردستانە دەنگ بەم بڕگە بدات!!
ئەمریکاو ھێزە نێودەوڵەتیەکانیش لەگەڵ ئەم بژاردەن..
لەبەرامبەریشدا ھەڵمەتێکی گەورە دژی ئەم قاچاخی گەندەڵیەی ناوخۆ بەرپابکەین..
من خۆم بە ھەموو توانام بۆ ئەم ئامانجە کاردەکەم..
عەلی حەمە ساڵح