گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بارانی بەخوڕ لە هەرێمی کوردستان دەبارێت

2020.11.21 - 08:58
بارانی بەخوڕ لە هەرێمی کوردستان دەبارێت

ناس کورد-

کەشناسێکى عێراقى دەڵێت، نزمە پاڵەستۆییەکى جەمسەرى کاریگەرى دەکاتە سەر کەشوهەوا و لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابارینی بەخوڕ دەستپێدەکات.

 

لە هەژماری فەیسبوکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، نائل عەلى، کەشناسى عێراقى (20ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاندووە، نزمە پاڵەپەستۆیەک کاریگەرى دەکاتە سەر ناوچەکانى سلێمانى و کەرکوک و چەند ناوچەیەکى شاخاوى تر و دەبێتە هۆى بارانبارین لەڕێژەى مامناوەندەوە بۆ دابارینى بەخوڕ و لەناوچە سنورییەکانى ڕۆژهەڵاتیشەوە دابارینەکە زۆرتردەبێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لە شارى هەولێر و دهۆکیش تاوە تاوە بارانی بەخوڕ دەبارێت و هەروەها لەشارى زاخۆش بارانبارین دەستپێدەکات بەڵام لەناوچە شاخاوییەکان زۆرتر.

 

لەبارەى شارى نەینەواشەوە، عەلى دەشڵێت، دابارین لەو شارەدا نمە دەبێت بەتایبەت لەبەشى ڕۆژئاواى شارەکە و بەشەکانى خۆرهەڵات و باکوریشى ڕێژەى دابارینى تێدا زۆرتردەبێت وەکو لەبەشەکانى ترى.

 

لەبارەى ناوچەکانى ناوەڕاستیشەوە، نائل عەلى ڕوونیشى کردووەتەوە، دابارین لەناوچەکانى سەڵاحەدین و ئەنبار بەڕێژەیەکى مامناوەند دەبێت بەڵام ناوچەکانى ڕومادى و باشورى ڕۆژهەڵاتى سەڵاحەدین و ناوچەى حەبانیە دابارینەکە بەخوڕ دەبێت، و ناوچەکانى باشوور و خۆرهەڵاتى ئەنبار تاوە باران و نمە باران دەبێت بەتایبەت لەناوچە سنورییەکانى ڕۆژئاوا.

 

ئەو کەشناسەى عێراق باسى لەوەش کردووە، لەشارەکانى بەغدا و بابل تاوەبارانى بەخوڕ دەبێت وهەروەها ناوچەکانى دیالە و واسیستیش بەو شێوەیە دەبێت بەڵام ناوچەکانى باکور و خۆرهەڵاتى دیالە ئەگەرى هەستانى لافاو هەیە.

 

بەپێى ئەو کەشناسە، پارێزگاکانى دێوانیە و نەجەف و کەربەلاش لەتاوە بارانەوە ناو بەناو دەبێتە دابارینى بەخوڕ بەڵام لەکەربەلا و باشوورى دێوانیە بەشێوەیەکى کەمتر.