گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوباد تاڵەبانی داوا لەسەركردەیەكی یەكێتی دەكات بیرەوەرییەكانی لەگەڵ باوكی بنوسێتەوە

2020.11.20 - 23:40
قوباد تاڵەبانی داوا لەسەركردەیەكی یەكێتی دەكات بیرەوەرییەكانی لەگەڵ باوكی بنوسێتەوە

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمیانەى بەسەرکردنەوەى سەرکردەیەکى یەکێتى داواى لێدەکات بیرەوەرییەکانى لەگەڵ باوکیدا بنوسێتەوە.

 

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە پەیجی تایبەتی خۆی "فەیسبوک" کە "ناس کورد" بینیوویەتى (20ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بەوە دەکات، سەردانى بەهرۆز گەڵاڵى کردووە و لە تەندروستى پرسیوە.

 

قوباد تاڵەبانى نووسیویەتى "یەكێك لە خوێندكارە راستەقینەكانی مام جەلالم بەسەركردەوە ،  هیوای زوو چاكبوونەوەم بۆ خواست لەپاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری".

 

ئاماژەى بەوەش کردووە، قسەمان لەسەر  هەڵوێست و بەسەرهاتە تایبەتەكانی مامی رابەرمان كرد لەو كاتەی كاك بەهرۆز  نوێنەرایەتی یەكێتی و جەنابیانی كردووە لە ئێران و توركیا، بەهیوای ئەوەی ئەم مێژووە پڕبایەخە رۆژێك بكرێتە نووسین و بڵاوبكرێتەوە، بەتایبەت كە كاك بەهرۆز ئاگاداری زۆرێك لەو هەڵوێست و رووداوانەی مام بووە كە تا ئێستا نەزانراون و هەر لای خۆی ماونەتەوە.