گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ ئەندامی كۆمارییەکان لەئەنجومەنى پیران پشتیوانی خۆیان بۆ بایدن راگەیاند

2020.11.20 - 23:27
سێ ئەندامی كۆمارییەکان لەئەنجومەنى پیران پشتیوانی خۆیان بۆ بایدن راگەیاند

ناس کورد-

لەپێشهاتێکى نوێدا سێ ئەندامى کۆمارییەکان لە ئەنجومەنى پیران پشتیوانى خۆیان بۆ جۆ بایدن ڕاگەیاند، بەوەش دەنگەکانى بایدن بۆ بردنەوەى کابینەکەى زیاتردەبن.

 

سێ ئەندامى کۆمارییەکان لەئەنجومەنى پیرانى ئەمەریکا پشتوانى خۆیان دەربڕى بۆ دیموکراتەکانى وڵاتەکەیان بەمەبەستى متمانەدان بەکابینەکەى جۆ بایدنى کاندیدى براوەى دیموکراتەکان لەهەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکادا.

 

بەو پێیەش بایدن 53 دەنگى زیاتر دەبێت لە دۆناڵد ترەمپى کاندیدى کۆمارییەکان بۆ پۆستى سەرۆکایەتى ئەمەریکا.

 

ئەو سێ ئەندامەى کۆمارییەکانیش بریتین لە میت ڕۆمنى، سۆزان کۆلێنزا، لێزا میرکۆیسکى.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا ترەمپ بەفەرمى شکستى خۆى لەهەڵبژاردنەکە ڕانەگەیاندووە و لەچەند ناوچەى ویلایەتێکیش پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکان دووبارە کراوەتەوە بەهۆى ئەوەى ترەمپ لەو بڕوایەدایە ساختەکارى لەو ناوچانەدا کراوە.