گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بیونتێک و فایزەر داواى مۆڵەتى بەپەلە بۆ بەکارهێنانى ڤاکسینەکەیان دەکەن

2020.11.20 - 22:15
بیونتێک و فایزەر داواى مۆڵەتى بەپەلە بۆ بەکارهێنانى ڤاکسینەکەیان دەکەن

ناس كورد- 

دوو کۆمپانیاى بەرهەمهێنەرى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا داوایەکى بەپەلەیان ئاڕاستەى دەزگایەکى پەیوەندیدارى ئەمەریکا کرد بۆ ڕەزامەندى لەسەر ئەو ڤاکسینەى کە بەرهەمیانهێناوە.

 

لەڕاگەیەندراوێکى هاوبەشیاندا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، کۆمپانیاى بیونتیکى ئەڵمانى و فایزەرى ئەمەریکى (20ى تشرینى دووەمى 2020)، داواى مۆڵەتى بەپەلەیان لە دەزگاى خۆراک و دەرمانى ئەمەریکا کردووە.



ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەگەڵ کۆتایى ئەم ساڵدا دەتوانن ڤاکسینى BNT162b2 ڕادەستبکەن گەر بێتوو ڕەزامەندى لەسەر بدرێت.

 

لەچەند ڕۆژى ڕابردووشدا ئەو دوو کۆمپانیایە وەکو یەکەمین دەزگا کە دەستیانکردووە بە پێشخستنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا، ئەنجامى دڵنیاکەرەوەیان لەسەر ئەو ڤاکسینە ئاشکرا کرد کە پێشیان خستووە و بەوەش داواى مۆڵەتى بەپەلەیان کردووە بۆ ئەوەى پێدانى  ڤاکسینەکە بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

 

شارەزایانى ئەمەریکاش چاویان لەسەر ڕاگەیاندنى ئەنجامى داواکاری ئەو کۆمپانیایانە پێش کۆتایى هاتنى ئەمساڵ و پڕۆسەى ڕەزامەندیدانى بەپەلەش بۆ ڤاکسینەکە لەسەر بەرجەستەکردنى پێویستیە گرنگەکان وەستاوە.