ناس کورد-
لەهەفتەى کارسازى جیهانى لەسلێمانى کە لەلایەن ڤیم فاوەندەیشن لەگەڵ ڕێکخراوى میزۆپۆتامیا ڕێکخراوە، لەنێو سەدان گەنجدا پڕۆژەى 11 گەنج پەسەند کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد نەجم، جێگرى سەرۆکى ڕیکخراوى ڤیم لە لێدوانێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (20ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، له پرۆژه‌کەدا 11 گه‌نج براوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌م بوون و ئێمه له چه‌ند ڕوویهكهوە هاوكاریان ده‌بین له‌وانه هاوكاریی مه‌عنه‌وی كه ڕاهێنان و خولیان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاریی دارایی كه خۆی له 6 بۆ 12 هه‌زار دۆلار پاڵپشتی دارایی ده‌بینێته‌وه".
ئاماژەى بەوەش کردووە، ئامانجیانه له‌و پرۆژه‌دا له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا هاوكاریی هه‌زار و 100 گه‌نجی خاوه‌ن پرۆژه بكه‌ین.
دوێنێ (پێنجشەممە) پڕۆژەى کارسازى جیهانى لەشارى سلێمانى دەستى بەکارەکانى کرد و بڕیارە 3 ڕۆژ بخایەنێت، ئامانجى پڕۆژەکەش بەرهەمهێنانى تاکى کارسازە لەبرى چاوەڕوانى حکومەت بتوانێت کارى لەکەرتى تایبەتتدا دەستبکەوێت.