گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکەى ببینە

توێژەرێكی زانكۆی سلێمانی دەبێتە سێیەم لەسەر ئاستی عێراق

2020.11.20 - 21:42
توێژەرێكی زانكۆی سلێمانی دەبێتە سێیەم لەسەر ئاستی عێراق

ناس کورد-

سەرۆکى زانکۆى سلێمانى پەیامێکى پیرۆزبایى بڵاوکردەوە کە ئاراستەى توێژەرێکى زانکۆى سلێمانى کردووە کە بۆتە سێیەم لەسەر ئاستى عێراق.

 

لە پەیامەکەى پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن  سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، کە لە ماڵپەرى زانکۆى سلێمانى بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (20ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، پیرۆزبایی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. شجاع الدین بكر عزیز سەرۆكی بەشی فیزیا لە كۆلێجی زانست و ئەو 10 توێژەرەی عیراق دەکات، بۆ ئەو سەركەوتنە گەورەیەی بەدەستیان هێناوە.

 

دەقى پەیامەکە:

 

دوای ئەوەی زانكۆی ستانفۆردی ئەمەریكی لیستێكی ریزبەندی توێژەرانی بڵاوكردەوە كە پیرۆزبایی لە 2% ی توێژەرە بەناوبانگەكانی جیهان كردووە، كە چالاكی زانستیان زۆرە، لەو لیستەدا تەنها 10 توێژەر ناویان هەیە لەسەر ئاستی عێراق  كەیەكێكیان  بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. شجاع الدین بكر عزیز لە هەرێمی كوردستانەو لە زانكۆی سلێمانییە و سەرۆكی بەشی فیزیایە لە كۆلێجی زانستی زانكۆی سلێمانی و خاوەنی زۆرترین توێژینەوەی زانستییە لە گۆڤارە جیهانیە ئاست بەرزەكان، بەم بۆنەیەوە، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی د. شجاع الدین و سەرجەم ئەو توێژەرە بەڕێزانە دەكات كە ناویان لەو لیستەدا هەیە لەسەر ئاستی عێراق، هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێت، جەختیشدەكاتەوە ئەم سەركەوتنە جێگەی شانازییە بۆ كوردستان و بە تایبەت بۆ زانكۆی سلێمانی .

 

بەڕێز دكتۆر شجاع لە ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ خاوەنی ٧٤ توێژینەوەی بڵاوكراوەیە لە گۆڤارە جیهانیە ئاست بەرزەكان وە سی سكۆری لەم ڕیزبەندیە (٣.٣٨٥٦٦٧٧٩١) كە دەكاتە سێهەم لەسەر ئاستی عێراق.

بەهیوای سەركەوتنی زیاتر ..

دووبارە پیرۆزە..

 

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر

د. ڕەزا حەسەن

سەرۆكی زانكۆی سلێمانی