گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە500 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت

پسپۆڕێکى یاسایى چەند ڕێگایەک بۆ هێنانەوەى پارە بەقاچاخ براوەکانى عێراق بۆ وڵاتان دەخاتە ڕوو

2020.11.20 - 20:27
پسپۆڕێکى یاسایى چەند ڕێگایەک بۆ هێنانەوەى پارە بەقاچاخ براوەکانى عێراق بۆ وڵاتان دەخاتە ڕوو

ناس کورد-

پسپۆڕێکى یاسایى چوار ڕێگە بۆ هێنانەوەى پارە بەقاچاخبراوەکانى عێراق دەخاتە ڕوو کە دیارترینیان پشت بەستنە بەڕێکەوتنێکى عێراق و ئەمەریکا لەساڵانى ڕابردوودا.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى، عەلى تەمیمى پسپۆڕى یاسایى عێراقى (20ى تشرینى دووەمى 2020) چوار ڕێگەى بۆ هێنانەوەى پارە بەقاچاخ براوەکانى عێراق کە بە500 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت خستۆتەڕوو، ئەوەش دواى دانپێدانانى بازرگانێکى ئوسترالى کە باسى لەوە کرد لەگرێبەستەکانى نەوت لەگەڵ عێراقدا سووى داوەتە بەرپرسان.

 

بەگوێرەى پسۆڕەکە، ڕێگاى یەکەم نێودەوڵەتیە ئەوەش لەڕێگەى چەند ڕێککەوتن و پەیماننامەیەک بۆ چارەسەرکردن و گەڕانەوەى پارە سپى کراوەکان کە عێراق واژۆى کردووە لەگەڵ وڵاتاندا بەتایبەتى یاساى سپى کردنەوەى پارە لەساڵى 2005 و هەروەها بەپێى مادەى 28ى لەڕێککەوتنێکى عێراق و ئەمەریکا لەساڵى 2008.

 

ڕێگاى دووەم: ئەو وڵاتانەى کە پارە بەقاچاخبراوەکانیان بۆ براوە هەروەها هەڵاتوویان لەدادگادا لەخۆگرتووە ئەوان دەتوانن یارمەتى عێراق بدەن بۆ گەڕاندنەوەى ئەو پارانە.

 

ڕێگاى سێهەم : بڕى 65 ملیار دۆلارى پارەى بلۆککراوى عێراق لە بانکى فیدراڵى ئەمەریکادا هەیە کە لەسەردەمى ڕژێمى بەعسدا بلۆک کراوە و ئێستا عێراق بەپێى ڕێککەوتنى ساڵى 2008 دەتوانێت داواى گەڕانەوەی بکات.

 

چوارەم : عێراق دەتوانێت داوا لەئوسترالیا بکات ناوەڕۆکى ئەو دۆسییانە بکات کە لێکۆڵینەوەیە لەقاچاخچیانى پارە و پەیوەستن بەعێراقەوە یاخود نوێنەرى عێراق لەو لێکۆڵینەوانەدا لە ئوسترالیا ئامادەبێت بۆ ناسینەوەى ئەو کەسانەى کە بەوکارەوە تێوەگلاون بۆ ئەوەى بەپێى یاساى سزادانى عێراقى سزا بدرێن.