گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بوو بەچەند؟

هەواڵى خۆش لەبارەى نەوتەوە.. نرخى بەرزبووەوە

2020.11.20 - 19:20
هەواڵى خۆش لەبارەى نەوتەوە.. نرخى بەرزبووەوە

ناس کورد-

ئاژانسى بلومبێرگى ئەمەریکى بڵاوى کردەوە، نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبووەوە.

 

ئاژانسى بلومبێرگى ئەمەریکى (20ى تشرینى دووەمى 2020) بڵاوى کردەوە، نرخی نەوتی برێنێت بەرێژەی 0.75% بەهاکەی بەرزبوەوە و بە 44.53 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

بەگوێرەى ئاژانسەکە، هەروەها نرخى نەوتی خاوی ئەمەریکیش بەرێژەی لەسەدا 0.57 بەرزبوەوە و بە 42.00 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

ئاژانسەکە لەبارەى هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت ئاماژەى بە نزیکبوونەوەى یەکلایکردنەوەى سەرۆکایەتى ئەمریکا و نزیکبوونەوە لە بەکارهێنانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا کردوە.