گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەندین بەڵگەنامەش دەستیان بەسەردا گیرا

لێدوانى وتەبێژى کازمى لەبارەى کوژرانى ژمارەیەک چەکدارى داعش لە کەرکوک 

2020.11.20 - 17:57
لێدوانى وتەبێژى کازمى لەبارەى کوژرانى ژمارەیەک چەکدارى داعش لە کەرکوک 

ناس کورد- 

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى ئۆپراسیۆنێکى هێزەکانى دژە تیرۆرى عێراق و کوژرانى 16 چەکدارى داعش لە کەرکوک، بڵاوکردەوە. 

 

لەڕاگەیەنراوێکى یەحیا رەسوڵ عەبدوڵا، وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق کە "ناس کورد" بینیوویەتى (20ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، بەفەرمانى ڕاستەوخۆى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان هێزەکانى دژە تیرۆر ئۆپراسێۆنێکى بەرفراوانیان لەناوچەکانى نێوان دۆڵى زەیتون و خەنجێر لەکەرکوک لە شەوى پێنجشەممەوە دەستپێکرد و سەر لەبەیانى ئەمڕۆش کۆتایهات.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەو ئۆپراسیۆنەدا کە تەواوى مەفرەزەیەکى پاشماوەى چەکدارانى داعش کراوەتە ئامانج، پێکدادان لەناو چەند مۆڵگەیەکى نهێنیناندا لەو ناوچەیە ڕوویداوە و بەو هۆیەشەوە 16 چەکدارى داعش کوژراون و ژمارەیەکیش ویستویانە هەڵبێن بەڵام لەلایەن فڕۆکەکانى هاوپەیمانانەوە پێکراون و کوژراون.

 

ڕەسوڵ ئەوەشى خستووەتە ڕوو، دواى پاککردنەوەى ئەو مۆڵگە نهێنیانە لە تیرۆریستانى داعش، هێزەکانى دژە تیرۆر دەستیان کردووە بە پشکنین و گەڕان و چەندین بەڵگەنامەى گرنگ و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنى سووک و دراوى بیانى و ناوخۆیى و چەندین پاسەپۆرت دەستیان بەسەردا گیراوە.