ناس کورد-
وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کۆچى دوایى پزیشکێکى دیارى شارى هەولێرى بە کۆرۆنا، راگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردۆتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (20ى تشرینى دووەمى 2020) کۆچى دوایى د.اقدام شاکرى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا وەزیرى تەندروستى جگە لەوەى پرسەى خۆى بە بنەماڵەى د.ئەقدام شاکر پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى گورچیلە لەشارى هەولێر راگەیاندووە ئاماژەى بەوەش کردووە "خوالێخۆشبوو دڵسۆزانە خزمەتی مرۆڤایەتی و پسپۆڕی هەبوو لە چارەسەرکردنی نەخۆش و خزمەتکردنی هاوڵاتیان".