گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەى گەیشتنى پڕۆژە یاسای بودجەى2021 بەپەرلەمان ئاشکرا کرا

2020.11.20 - 17:27
وادەى گەیشتنى پڕۆژە یاسای بودجەى2021 بەپەرلەمان ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق وادەیەکى بۆ گەیشتنى پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى 2021 بەپەرلەمان، دیاری کرد.

 

شیروان میرزا، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕى (بغداد الیوم) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (20ى تشرینى دووەمى 2020)، ڕایگەیاند، حکومەت بەڵێنیداوە سەرەتاى مانگى داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى 2021 ڕەوانەى پەرلەمان بکات.

 

وتیشى، هەر کات ئەو پڕۆژەیە گەیشتە پەرلەمان بەپێى ئەو دەسەڵاتەى پێیان دراوە گۆڕانکارى یان هەموارى تیادا دەکەن. 

 

میرزا ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، نازانن پەرلەمان دەتوانێت پێش سەرى ساڵ بودجەکە تێپەڕێنێت یاخود دوادەکەوێت، ئەوەیان لەسەر وادەى گەیشتنى و جدى بوونى لایەنە سیاسیەکان لەسەر تێپەڕاندنى دەوەستێتەوە، بەتایبەت ئەگەر لەسەر بڕگە و ناوەڕۆکەکەى ناکۆکى زۆریان لەسەر نەبوو.

 

پێشتریش مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکارى ئابورى سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، وەزارەتى دارایى سەرقاڵى تەواوکردنى ڕەشنوسى پڕۆژەکەیە و لەماوەى دوو هەفتەى داهاتوودا دەگاتە ئەنجومەنى وەزیران بۆ ئەوەى ڕەوانەى پەرلەمان بکرێت.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، نرخى نەوت لەڕەشنوسى بودجەکەدا بۆ ساڵى 2021 بە40 تا 43 دۆلار خەمڵێنراوە.