ناس کورد-
سەرۆکایەتى زانکۆى گەرمیان ئاگادارییەکى لەبارەى دەستپێکردنەوەى دەوام بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد کە لە یەکشەممەى داهاتوەوە دەوام دەستپێدەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا کە سەرۆکایەتى زانکۆى گەرمیان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردۆتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (20ى تشرینى دووەمى 2020)، ئاماژە بەوە کراوە "سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی زانكۆی گەرمیان لەسەرجەم بەش و کۆلێجەکان دەكاتەوە، كە رۆژی یەکشەممە (٢٢_١١_٢٠٢٠) دەوامی خوێندن لەسەرجەم بەشەكان دەستپێدەكات".
بەگوێرەى ئاگادارییەکە، پێویستە لەسەرخوێندكاران ئامادەی هۆڵەكانی خوێندن بن و دەست بە خوێندنی وانەکان بكەن بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەكان.