گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارى نوێى کۆرۆنا لە عێراق

عێراق؛ لە پارێزگایەکى هەرێم زۆرترین ڕێژەى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

2020.11.20 - 16:04
عێراق؛ لە پارێزگایەکى هەرێم زۆرترین ڕێژەى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق لە راگەیەندراوێکدا دۆخى کۆرۆناى لە 24 کاتژمێرى رابردووى لە عێراق و هەرێمى کوردستان، بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (20ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 2543 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و 2904 توشبوو چاکبوونەتەوە و 49 توشبووش گیانیانلەدەستداوە کە شارى هەولێر بە تۆمارکردنى 13 گیانلەدەستدان لەڕیزبەندى یەکەمى ئەمڕۆى گیانلەدەستدان بوو بە کۆرۆنا لە عێراق.