گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا

عێراق؛ هۆشداری لە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا دەدرێت

2020.11.20 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ هۆشداری لە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا دەدرێت

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، چەندین حاڵەتی دووبارە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و هۆشداریشیدا لە دژواربوونی کاریگەرییەکانی شەپۆلی سێهەمی ڤایرۆسەکە کە لە ئێستادا دووچاری چەندین وڵاتی عەرەبی و ناوچەکە بووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق (هەینی 20ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: " فەرمانگە تەندروستییەکانی عێراق چەندین حاڵەتی دووبارە توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە، مەترسی هاتنی شەپۆلی سێهەمی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە ئارادایە کە لە ئێستادا تەنگی بەچەند وڵاتێکی ناوچەکە هەڵچنیوە".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاووڵاتیانی عێراق ڕێکارەکانی بەرگرتن و خۆپارێزی لە نەخۆشییەکە بەهەند وەرناگرن، بۆیە ئەگەردۆخەکە بەوشێوەیە بڕوات مەترسی گەورەی لێدەکەوێتەوە، بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە دەبێت هاووڵاتیان ڕێکارەکانی تاکپارێزی، پۆشینی دەمامک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی پەیڕەو بکەن. 

 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەراگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرباری ئاستەنگییەکان، بەڵام وەزارەت هەموو تواناکانی خستووەتەگەڕ لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پەرەپێدان بە تواناکانی لەوبارەیەوە.

 

 لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تائێستا لەعێراقدا زیاتر 529 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی 12 هەزار کەسی دیکەش بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیلەدەستداوە.