گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناسنامەی بەتەمەنترین پیاوی کورد

بەتەمەنترین پیاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کۆچی دوایی کرد

2020.11.20 - 13:38
بەتەمەنترین پیاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کۆچی دوایی کرد

ناس کورد-

به‌ته‌مه‌نترین هاووڵاتی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران کە خەڵکی شاری سەقز بوو له ته‌مه‌نی 138 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

 

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ڕادیۆ فەردا" کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، حاجی ئه‌حمه‌د سۆفی کە کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بە بەتەمەنترین پیاوی ئێران دادەنرا، دوێنێ پێنجشەممە لە تەمەنی 138 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

حاجی ئەحمەد سۆفی، لە شوباتی 1882 له‌ گوندێکی سنووری شاری بانه‌ له‌ دایكبووه‌، بەڵام دواتر چووه‌ته‌ شاری سه‌قز و لەوێ هاوسه‌رگیری لەگەڵ ژنێکدا كردووه‌‌ کە پێنج منداڵی هەبووە.

 

میدیاکانی ئێران دەڵێن، ئەگەر کۆچی دوایی نەکردایە، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو تەمەنی دەبووە 140 ساڵ.

 

ئەحمەد سۆفی هەرچەندە خۆی هیچ منداڵێکی نەبووە، بەڵام ئەو ئافرەتەی کە هێناویەتی پێنج منداڵی هەبووە و وەک کوڕی خۆی باوكایه‌تی بۆ كردوون.

 

پێشتر چەند چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا کراوە، سەبارەت بە تەندروستیی، ئەحمەد سۆفی دەیوت: "لە بیرم نییە کەی دەرمانی پزیشکیم بەکارهێناوە، بەڵام زۆرکات وەرزش دەکەم."