گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئەم دەرمانە بەکارمەهێنن’’

تەندروستیی جیهانی داوای بەکارنەهێنانی دەرمانێک دەکات بۆ توشبووانی کۆرۆنا

2020.11.20 - 12:55
تەندروستیی جیهانی داوای بەکارنەهێنانی دەرمانێک دەکات بۆ توشبووانی کۆرۆنا

ناس کورد-

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، توێژنەوەکان دەریانخستووە چارەسەری (ڕیمدیسیڤیر) کە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە وەک چارەسەرێکی سەرەکی بۆ نەخۆشییەکە بەکارهاتووە، هیچ سودیکی نییە و کاریگەری نەبووە لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن، بۆیە دەبێت بۆ لەمەودوا ئەوچارەسەرە بەکارنەهێنرێت.

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا لیژنەیەکی تایبەت بەڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (هەینی 20ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "چارەسەری ( ڕیمدیسیڤیر) کە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە وەک چارەسەرێکی سەرەکی بۆ نەخۆشییەکە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەکارهاتووە، هیچ سودیکی نییە و کاریگەری نەبووە لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی مردن، بۆیە دەبێت بۆ لەمەودوا ئەو چارەسەربەکارنەهێنرێت".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: " سەرباری ئەوەی ئەو دەرمانە بەشێکی سەرەکی بووە لە پرۆتۆکۆلی چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا لە زۆبەی وڵاتانی جیهان، بەڵام دەرکەوتووە دەرمانەکە یارمەتی نەخۆشەکانی نەداوە بۆ ئەوەی چیدی  پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد نەبێت  وڕێژەی مردنیشی کەمنەکردووەتەوە".

 

ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو،"مانگی ڕابردوو بەپشتبەستن بەچوار تاقیکردنەوەی تەختی هەرەمەکی لەسەر ئەو چارەسەرە کە زیاتر لە حەوت هەزار کەس تێیدا بەشداریانکردووە، دەرکەوتووە دەرمانەکە هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر تەندروستیی تواشبووانی پەتاکە نەبووە، بۆیە دەبێت چیدی بەکارنەهێنڕێت".

 

هاوشان لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهاندا، چارەسەری ( ڕیمدیسیڤیر) لەماوەی ڕابردوودا بەشێک بووە لە پرۆتۆکۆلی چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.