گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکی 83 ساڵ خۆشەویستی

چیرۆکی خۆشەویستییەک کە لە ساڵی 1934 دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە

2020.11.20 - 12:01
چیرۆکی خۆشەویستییەک کە لە ساڵی 1934 دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە

ناس کورد- 

73 ساڵ بەسەر ساڵیادی هاوسەرگیریی شاژنە ئەلیزابێس، شاژنی بەریتانیا وهاوسەرەکەی شازادە فلیب تێپەڕدەبێت، بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ئەو دووهاوژینە نەیانتوانی ئاهەنگی یادەکەیان بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەیان ئەنجامبدەن.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "ڕۆیتەرز" کە "ناس کورد" بەدواداچوونی  بۆکردووە (هەینی 20ی تشرینی دووەمی 2020) 73 ساڵ بەسەر یادی هاوسەرگیریی شاژنە ئەلیزابێس، شاژنی بەریتانیا و هاوسەرەکەی شازادە فلیب تێپەڕدەبێت، کە لە ساڵی 1947دا دوای دوو ساڵ لە کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی هاوسەرگیریان ئەنجامداوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە: " لە تەمەنی 13 ساڵیدا بۆ یەکەم جار ئەلیزابێس چاوی بە فلیب کەوتووە، کاتێک لە ساڵی 1934دا ئەلیزابێس بەهاوەڵیی دایک و باوکی سەردانی کۆڵێجی دەریاوانی بەریتانیایان کردووە کە ئەوکات فلیب لەوێ خۆێندکار بووە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی دواتر پەیوەندی سوزداری لەنێوانیاندا دروست بێت".

 

ئەلیزابێس لەساڵی 1997 و لە ساڵیادی 50 ساڵەی هاوسەرگیرییەکەیان لە وتارێکدا وتوویەتی : " فلیب لەماوەى ساڵانی ڕابردوودا سەرچاوەی هێز بووە بۆمن".

 

جیاواز لەساڵانی ڕابردوو شاژنی بەڕیتانیا و هاوسەرەکەی ئەمساڵ بەتەنیا ئەو یادەیان کردووەتەوە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیانتوانی یادی 73 ساڵەی هاوسەرگیرییەکەیان بەئامادە بوونی کۆڕونەوەکانیان ئەنجامبدەن.

  

لەئێستادا ئەلیزابێس، شاژنی بەریتانیا لە تەمەنی 94 ساڵیدا و شازادە فلیبی هاوسەریشی لە تەمەنی 99 ساڵیدایە.