گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانێک لە قوباد تاڵەبانییەوە

لێدوانی قوباد تاڵەبانی لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان

2020.11.20 - 11:46
لێدوانی قوباد تاڵەبانی لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی دامەزراندنی فەرمانبەرانەوە ڕایگەیاند، ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر زۆرە و توانای حکومەتیش سنوردارە و ناتوانن هاوشێوەی پێشوو دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابمەزرێنن.

 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە "هەفتەی کارسازیی جیهانی لە سلێمانی" (هەینی 20ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "ژمارە فەرمانبەرانی هەرێم کە زیاترە لە 700 هەزار فەرمانبەر بۆ هەرێمێکی بچوکی وەک هەرێمی کوردستان زۆر زۆرە و توانای حکومەتیش سنوردارە، بۆیە چیتر ناتوانین هەموو دەرچوویەک دابمەزرێنین."

 

وتیشی: "ئەوەندەی پێمان گەیشتووەتەوە و دەزانین، زانکۆکانی هەرێم بەشێوەی پێویست گەنجان فێر ناکەن، زیاتر کەسێکی ڕۆتینی دروست دەکەن، بۆیە پێویستە وابکەین زانکۆکان ببەستینەوە بە بازاڕەوە، لە زانکۆکانەوە کەسانێک دروست بن بچنەوە بازاڕەوە کار بکەن، نەوەک تەنها چاوەڕوانی حکومەت بکەن."