ناس کورد-
نه‌خۆشخانه‌ی "CMC"ی لەشاری هەولێر ڕایگەیاند، منداڵێك لە نەخۆشخانەکەیان دوای 22 هەفتە له‌دایك بووە كه به دووه‌م حاڵه‌تی زوو له‌دایكبوون داده‌نرێت له جیهاندا، دەشڵێت، کێشی منداڵەکە نیو کیلۆیە و ژیانی لە مەترسیدا نییە و هاوشێوه‌ی هه‌ر منداڵێكی ئاسایی له گه‌شه‌كردندایه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی "CMC"ی لەشاری هەولێر ڕایگەیاند: " چەند رۆژێک لەمەوبەر منداڵێك لە نەخۆشخانەکەمان بە 22 هەفتەیی له‌دایك بوو كه به دووه‌م حاڵه‌تی زوو له‌دایكبوون داده‌نرێت له دونیادا، کێشی منداڵەکە نیو کیلۆیە، ئێستا هاوشێوه‌ی هه‌ر منداڵێكی ئاسایی له گه‌شه‌كردندایه."
لەڕاگەیەندراوەکەدا، د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان ئاماژەی بەوەکردووە: " ئه‌و منداڵه زۆر زووتر له‌كاتی دیاریكراو بۆ له‌دایكبوونی ئاسایی له‌دایك بووه، ئه‌و له ماوه‌ی 22 هه‌فته له‌دایك بووه، كه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه له دنیادا، به‌ڵام ژیانی له مه‌ترسیدا نییه و وه‌ك هه‌ر منداڵێكی تازه له‌دایكبوو هه‌ناسه ده‌دات، هه‌روه‌ها ڕێژی ئۆكسجین له جه‌سته‌ی %88 و تا ئێسته پێویستی به ئامێری ئۆكسجین نه‌بووه."