گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابەشکردنی موچەی عێراق

ڕاگەیەندراوێک لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق

2020.11.20 - 10:13
ڕاگەیەندراوێک لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق

ناس کورد-

بانکی ڕافیدەینی سەربە حکومەتی عێراقی ڕایگەیاند، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران ئەمڕۆ( هەینی ) بەردەوامدەبێت و موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

 

بەگویرەی ڕاگەیاندراوێکی بانکە عێراقییەکە کە (هەینی 20ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاوکراوەتەوە و وێنەیەکی دەست " ناس کورد" کەوتووە  ئاماژە بەوەکراوە: "  دابەشکردنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردوە بەردەوام دەبیت، ئەوەش پاش ئەوەی قەواڵە دارییەکانی تایبەت بە خەرجکردنی موچەکانیان گەیشتووەتە بانک".

 

ئەوەش هاتووە:"موچەکە لەڕێگەی کارتی (ماسترد کارد) دابەشدەکرێت  وفەرمانبەرانیش دەتوانن لەهەرکات و شوێنێکدابن موچەکانیان وەربگرن".

 

دوای تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کۆرتهێنانی دارایی لە 12ی ئەم مانگە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە حکومەتی عێراقی دەستیکرد بە دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووی فەرمانبەران.