گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران: لەگەڵ بایدن ڕێکدەکەوین

ئێران ئامادەیی خۆی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ جۆ بایدن ڕاگەیاند

2020.11.20 - 08:56
ئێران ئامادەیی خۆی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ جۆ بایدن ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەەمریکا بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەوا کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئامادەیە کە بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی، دەشڵێت، بایدن دەتوانێت بە سێ فەرمان گەمارۆکانی سەر ئێران لابدات.

 

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری "ئێران دەیلی" (19ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: " ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەوا کۆماری ئیسلامی ئیرانیش ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی بە پێی ئەو ڕێککەوتنە.

 

زەریف جەختیشیکردەوە: " ئەگەر جۆ بایدن، بیەوێت بەڵێنەکانی ئەمەریکا جێبەجێبکات، ئێمەش دەتوانین دەستبەجێ هەموو بەڵێنەکانمان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێبکەین."

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە: " دانوستان لە چوارچێوەی 1+5 ئەگەری بەڕێوەچوونی هەیە، ئەگەر ئەمریکا بیەوێت ببێتە ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئێمەش ئامادەین گفتوگۆ بکەین کە ئەمەریکا بە چ مەرجێکەوە بگەڕێتەوە سەر ئەو ڕێککەوتنە."

 

هاوکات سەبارەت بە ئەوەی کە دەوترێت هەندێک گەمارۆ سەپێندراوەکان لەلایەن دەوڵەتی ترەمپەوە بە جۆرێک دارێژراون کە ناتوانرێت هەڵبوەشێتەوە، زەریف باسی لەوەکردووە: "ئەوە تەنها قسەیە و ڕاست نییە، بایدن ئەگەر ببێتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بچێتە کۆشکی سپی، دەتوانێت بە سێ فەرمان هەمووی گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە،

 

وزیری دەرەوەی ئێران ڕوونیشیکردەوە: "پێشنینی دەکەم دۆخی ئیران بە پشتی خودا و بە درێژەی خۆڕاگری و تێگەیشتنی خەڵکی ئێران زۆر باشتر دەبێت."