گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

ئامارەکانی 24 ڕابردووی کۆرۆنا لە ئەمریکا سەرت دەسوڕمێنێت

2020.11.20 - 08:41
ئامارەکانی 24 ڕابردووی کۆرۆنا لە ئەمریکا سەرت دەسوڕمێنێت

ناس کورد-

ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی مەترسیدار هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات و لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار توشبووی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە و نزیکەی 200 هەزار کەسی دیکەش توشی نەخۆشییەکە بوون.

 

بەگوێرەی داتاکانی زانکۆی "جون هۆبکنز"ی ئەمەریکی کە "ناس کورد" بە دواداچوونی بۆ کردووە (هەینی 20ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژە بەوەکراوە: " لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 200 هەزار و 142 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆمارکراوە و دوو هەزار و 239 کەسی تریشی بە هۆی نەخۆشییەکەوە گیانیانلەدەستداوە".

 

لای خۆشییەوە ئەنتۆنی ڤاوچی، گەورە شارەزای نەخۆشییە گوزراوەکان لە ئەمەریکا ڕایگەیاند: "پێویستە ڕێکارەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زیاتر تووند تربکرێتەوە، تەنانەت دوای فەراهەمکردنی ڤاکسینەکەش دەبێت خەڵک پابەندی بەکارهێنانی دەمامک بێت".

 

لەئێستادا زیاترلە 12 ملیۆن کەس لە ئەمەریکا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون  و زیاتر لە 250 هەزار توشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون.