گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری و وێنە

کچە کوردێکی هەولێری خەڵاتێکی جیهانی بەدەستهێنا

2020.11.19 - 22:29
کچە کوردێکی هەولێری خەڵاتێکی جیهانی بەدەستهێنا

ناس کورد-

کچە چالاکوانێکی کورد کە لە بواری مافەکانی مرۆڤ کار دەکات توانی خەڵاتی (Global Impact Award - خەڵاتی کاریگەری جیهانی) بباتەوە، بەوەش دەبێتە یەکەم کورد کە ئەو خەڵاتەى بەدەستهێنا بێت.

 

ڕێز گەردی کە کچێکی کوردی دانیشتووی نیوزلەندایە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی نیوزهەبی نیوزلەندی دەڵێت، خەڵکی شاری هەولێری پایتەختی کوردستانە، ئەو توانیویەتی خەڵاتی جیهانی لە بواری بانگەشەی مافەكانی مرۆڤ بباتەوە، پێشتر چەندین خەڵاتی دیکەشی لە ناوخۆی نیوزلاند بردووەتەوە.



ڕێز گەردی دەڵێت، "ئێستا لەگەڵ تیمێک لە پارێزەرانی نێودەوڵەتی لێرەین لە کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر کومەڵکوژی داعش دژی ئێزدییەکان."


جگە لەوەش، ڕێز گەردی لە ساڵی 2020 دکتۆرای لە زانکۆی بەناوبانگی هاڤەردی ئەمریکا بەدەستهێناوە و یەکەم کچە کوردی دەرچووی کۆلێژی یاسایە لە زانکۆکە.