گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بزانە

لایکى پاپا بۆ کچە نمایشکارێک هەراى نایەوە و ڤاتیکانیش لێکۆڵینەوەى دەستپێکرد

2020.11.19 - 20:38
لایکى پاپا بۆ کچە نمایشکارێک هەراى نایەوە و ڤاتیکانیش لێکۆڵینەوەى دەستپێکرد

ناس کورد-

لایکى پاپاى ڤاتیکان بۆ وێنەیەکى نیمچە ڕووتى کچە نمایشکارێکى بەڕازیلى هەراى نایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستى پێکردوە.

 

ئاژانسى هەواڵى فەرمى کاسۆلیکى لە ڤاتیکان لە ڕونکردنەوەیەکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (19ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاویکردوەتەوە، ئەکاونتى پاپا فرانسیس، سەرۆکى کەنیسەى کاسۆلیکى لێکۆڵینەوەى لە ناوەڕۆکى وێنەیەک دەستپێکردوە کە وێنەى کچە نمایشکارێکى بەڕازیلیە و ئەکاونتەکە لایکى کردوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، کۆمەڵگەى پاپاوی کارەکەى بە ناشایستە وەسفکردوە، ئەوەش دواى ئەوەى ئەو نمایشکارە کە ناوى "ناتالیا گاریبۆتۆ"یە ڕایگەیاندوە پاپا لایکى وێنەکەى کردوە کە بە جلى کچە قوتابیەکانەوە گرتویەتى.

 

سەبارەت بە دەنگۆکان، ناتالیا گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکردوەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت پاپا لایکى بۆ وێنەکەى کردوە و نوسیویەتى، دواى لایکى پاپا لانیکەم دەچمە بەهەشتەوە، هەروەها پێشتریش گرتەیەکى ترى بڵاوکردوەتەوە و لەسەرى نوسیویەتى ئەوە لەسەر داواى ڤاتیکانە.

 

بەڵام لاى خۆیەوە پێگەى فەرمى کورسى پاپاويى لە ڤاتیکان ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردوەتەوە و نمایشکارە بەڕازیلیەکەى بە درۆ خستوەتەوە و تێیدا هاتوە، ئەکاونتەکانى پاپا لەلایەن تیمێکەوە بەڕێوە دەبرێن و لێکۆڵینەوەى ناوخۆیى دەستیپێکردوە.