گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ ئەوانەى پشکنینی کۆرۆنایان کردووە

لەڕێگەی ئەم سایتەوە ئەنجامی پشكنینی كۆرۆناکەت وەربگرەوە

2020.11.19 - 18:51
لەڕێگەی ئەم سایتەوە ئەنجامی پشكنینی كۆرۆناکەت وەربگرەوە

ناس کورد-

لەئێستادا هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەڕێگەی ئەم سایتێکەوە دەتوانن ئەنجامی پشكنینی PCR تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەربگرنەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "بەمەبەستی كارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەكاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشكنینی تاقیگەیی PCR تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم نەخۆشخانە و تاقیگە حكومی و ئەو تاقیگە ئەهلیانەی رێگەپێدراوی وەزارەتی تەندروستیان هەیە، لەرێگەی یەك سیستمەوە هەموویان پێكەوە بەستراونەتەوە لەڕێگەی لینكێكی تایبەت.

 

هاوڵاتیان لەكاتی ئەنجامی پشكنینەكە دەبنە خاوەنی كۆدێكی تایبەت بەخۆیان و لەرێگەی ئەم كۆدەوە و گەڕان لەم لینەكە دەتوانن بەئاسانی ئەنجامی پشكنینەكانیان وەربگرنەوە، سەردانی سایتەکە بکە