گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرگریی لەش زیاد دەکات

ڤاکسینەکەى ئۆکسفۆرد مژدەیەکی خۆشی بۆ کەسانی بەتەمەن پێیە

2020.11.19 - 18:40
ڤاکسینەکەى ئۆکسفۆرد مژدەیەکی خۆشی بۆ کەسانی بەتەمەن پێیە

ناس کورد-

بەپێى داتاکان ئەو ڤاکسینەى کۆمپانیاى ئەسترازینیکا و زانکۆى ئۆکسفۆرد پەرەیان پێداوە ئەنجامێکى زۆر باشى هەبووە و بەرگری بەهێزى لاى کەسە بەتەمەنەکان دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا دروستکردوە.

 

بەپێى ڕاپۆرتێک کە لە گۆڤارى (لانسێت)ى پزیشکى (19ى تشرینى دووەمى 2020) بڵاوکراوەتەوە و ناس کورد کردوویەتی بە کوردی، ڤاکسینەکە بەرگرییەکى بەهێزى لاى ئەوانەش دروستکردوە کە تەمەنیان لە 70 ساڵ زیاترە.

 

لاى خۆیەوە ماهیشى راماسامی،  بەڕێوەبەرى بەشدار لە گروپى لێکۆڵەینەوەى زانکۆى ئۆکسفۆرد لە ڤاکسینەکان باسى لەوەکردوە، هیواخوازە ڤاکسینەکە سودى بۆ ئەوانە هەبێت کە مەترسى زیاتریان لەسەرە بەهۆى نەخۆشیەکەوە، بەڵام پێویستە شیکردنەوەى زیاتر بکرێت بۆ دڵنیابونەوە.

 

لەلایەکى ترەوە ئەندرۆ پۆلارد، بەڕێوەبەرى گروپى ئۆکسفۆرد بۆ ڤاکسینەکان جەختیلەوەکردوەتەوە، لە کۆتایى ساڵدا ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان دەردەکەون، لەئێستادا زووە بۆ زانینى ڕێژەى سەرکەوتوویى ڤاکسینەکە.

ڤاکسینى ئۆکسفۆرد/ئەسترازینیکا یەکێکە لە دیارترین ئەو ڤاکسینانەى کاریان لەسەر دەرکێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، پێشتریش سەرکەوتنى دوو ڤاکسینى کۆمپانیاکانى فایزەر و بیۆنتیک بە ڕێژى زیاتر لە 90% ڕاگەیەنران، بەڵام ئەوانیش پێویستیان بە لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوەى زیاترە.