گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لەسەر دەمیرتاش هیومان ڕایتس وۆچ ’’داوایەکی بەپەلە’’ ئاڕاستەی تورکیا دەکات

2020.11.19 - 17:07
لەسەر دەمیرتاش هیومان ڕایتس وۆچ ’’داوایەکی بەپەلە’’ ئاڕاستەی تورکیا دەکات

ناس کورد-

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچی نێودەوڵەتی داوای "بەپەلە ئازادکردنی" سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەکات وەک پابەندبوونێک بە بڕیاری دادگای ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ساڵی 2018 بڕیاری دا بە ئازادکردنی.

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە تشرینی دووەمی 2016 بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە "تیرۆرەوە" دەستگیرکرا.

 

هەرچەندە دادگاکانی تورکیا بڕیاریان داوە بە ئازادکردنی مەجداری ناوبراو دوای بڕیاری دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەڵام هێشتا لە زیندانێکی شاری ئەدرنە لە باکوری ڕۆژئاوای تورکیا دەستبەسەرە.

 

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە (19ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، "بەردەوامی دەستگیرکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و هەشت پەرلەمانتاری تری هەدەپە وەک هێرشێکی حکومەت وایە بۆسەر ئەو پارتە."


دەشڵێت، "ئەوە زاڵبوونی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە بەسەر دەسەڵاتی دادوەریدا."

 

ناوەڕاستی تەموزی ڕابردوو، دادگاى تورکیا بڕیاریدا فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندان بهێڵرێتەوە، پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکى هەدەپەش ڕایگەیاند، دەستگرتن بەسەر شارەوانییەکاندا بەرێگەى نایاسایی کودەتایە.

 

بەپێی ئاژانسى فورات نیوز، یوکسەکداغ و پارێزەرەکانى لە زیندانی کاندرا لە ڕێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە بەشدارییان لە دانیشتنى دادگادا کردووە.

 

لە دانیشتنەکەدا یوکسەکداغ ڕایگەیاند، "دەستگیردنمان بەرهەمی کودەتای سیاسیە. کودەتاکە هێشتاش بەردەوامە. ئێمە لە ڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە زیاتر کاریگەری کودەتاکە دەبینین. دەرکەوت کە کودەتا زیاتر لەبەرانبەر سیستمی یاسایی ئەنجامدراوە. ئێمە قوربانی ئەو کودەتایەین کە لەبەرانبەر یاسا ئەنجامدراوە."