گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەتوانن نەچن بۆ مزگەوت؟

فەتوایەک لەبارەى نوێژی هەینی بۆ ئەوانەى لە کۆرۆنا دەترسن

2020.11.19 - 16:46
فەتوایەک لەبارەى نوێژی هەینی بۆ ئەوانەى لە کۆرۆنا دەترسن

ناس کورد-

خانەی فەتوای میسری ڕایگەیاند، هەرکەس لەخۆی دەترسێت تووشی کۆرۆنا ببێت دەتوانێت بەشداری نوێژی هەینی نەکات و لە ماڵی خۆی نوێژی نیوەڕۆ بکات.

 

خانەی فەتوای میسر لە بڵاوکراوەیەکدا (19ى تشرینى دووەمى 2020) هێماى بۆ ئەوەکردوە، هەرکەس لە خۆى ترسا بەوەى کە تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەبێت بەهۆى تێکەڵبونى لەگەڵ کەسانى تردا و پێى وابوو وەک پێویست ڕێگەکانى خۆپارێزى جێبەجێ ناکرێت بەشێوەیەک سەلامەتى بپارێزێت، ئەوا دەتوانێت بۆ نوێژى هەینى نەچێتە مزگەوت.

لە ڕونکردنەوەکەدا هاتووە، دەتوانین لەبرى چوون بۆ مزگەوت بۆ نوێژی هەینی، لەماڵەوە نوێژى نیوەڕۆ بکەیت، "بەهۆى ئەو کارەشەوە تاوانى ناگات، چونکە ئەوەى زیانى هەیە بۆت بیانویەکى ڕێگەپێدراوە بۆ نەچون بۆ نوێژى هەینى."


جەختیشی کردووەتەوە لەوەى  "فەرمانى ئەوەمان پێکراوە زیان دورخەینەوە و پێش ئەوەى ڕوبکات ڕێگەى لێ بگیردرێت، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى سەلامەتى مرۆڤ لەبابەتێکى وەک ڤایرۆس تەنها پەیوەندى بەخۆیەوە نییە و پەیوەندى بە دەوروبەرەکەشیەوە هەیە."