گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەر بەحزب و کەسایەتیەکانن

د. کەریم قەرەچەتانى ڕەخنە لە ڕێکخراوەکان دەگرێت ’هیچیان سەربەخۆ نیین’

2020.11.19 - 15:57
د. کەریم قەرەچەتانى ڕەخنە لە ڕێکخراوەکان دەگرێت ’هیچیان سەربەخۆ نیین’

ناس کورد-

د.کەریم شەریف قەرەچەتانى، پسپۆڕى دەرونى و مامۆستاى زانکۆ ڕەخنە لەڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنی دەگرێت و دەشڵێت، گەر ئەو رێکخراوانە ڕۆڵی باشیان هەبوایە بۆچى ڕێژەى تەڵاق و دزى و خوگرى بەمادە بێهۆشکەرەکان و تاوان زیاتر دەبوون؟.

 

لەلێدوانێکى تایبەتدا بە "ناس کورد"، د.کەریم شەریف قەرەچەتانى پسپۆڕى دەرونى و مامۆستاى زانکۆ (19ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند "هەموو ڕێکخراوە مەدەنیە جیاوازەکان ڕۆڵی خۆیان هەیە ئیدى بەدیوى باشە بێت یاخود بەخراپە، مرۆڤەکان پەروەردە دەکات و دەیانکات بەبونەوەرێکى کۆمەڵایەتى". 

 

دەشڵێت، یەکێک لەو ڕێکخراو و کەناڵانەى کە مرۆڤى سەرەتا لێوە پەروەردە دەکرێت خێزانە، بەڵام خێزانیش دەکەوێتە ژێر کاریگەرى زۆر کەناڵ لەوانە میدیاکان.

 

قەرەچەتانى باسى لەوەش کرد، لەئێستادا خێزان لێقەوماوە و ڕەنگە ڕێکخراوەکانیش کەوتبێتنە ژێر کاریگەرییەکان و ئەگەر ئەو هەموو رێکخراوانە ڕۆڵی ئەرێنێیان هەبوایە خۆ دەبوو ڕێژەى تەڵاق کەمبوایەتەوە یاخود بوەستایە، هەروەها ڕێژەى خۆکوشتن و دزى و تاوان و ڕاهاتن لەمادە بێهۆشبەرەکان هەر لەزیادبوندان.

دەشڵێت،بەهۆى ئەو بارودخەوە لەکۆمەڵگەى کوردیدا دەگوزەرێت هیچ ڕێکخراوێک نەیتوانیوە ڕۆڵى پێویستى هەبێت، بەتایبەت ڕێکخراوەکانیش هیچیان سەربەخۆ نین و سەر بەحزب و کەسایەتیەکانن.

 

د.کەریم جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە گرنک نیە ڕێکخراوەکانیش سەربەچ حزبێک بن بەڵام ئەوە گرنگە ئامانجێکى پاکیان هەبێت و بەروبومەکەشى لەسەر ئەرزى واقیع ببینن و ڕەنگ بداتەوە.