گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ هۆ باس دەکات 

راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێم ئاشکرا کرد 

2020.11.19 - 15:43
راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێم ئاشکرا کرد 

ناس کورد- 

راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و ناوەڕۆکی دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد.

 

سێر جۆن لۆریمەر، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رۆژی (19ی تشرینی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگەیاند، ‏من لەبەر سێ ھۆ سەردانی کوردستانی عێراقم کردووە :بۆ سوپاسکردنی کورد لە بەرانبەر پابەندبوونیان لە بەگژداچوونەوەی داعش، جەختکردنەوە لە پێویستی ئەنجامدانی چاکسازییەکی بڕواپێکراو لە بواری ئەمنی و  هەروەها تیشک خستنەسەر ھەماھەنگی سەربازی و پەروەردەیی و سودەکانی".

 

‏سێر جۆن لۆریمەر کە هاوکات نوێنەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیایە لە ‌رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لەبارەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان نوسیویەتی :"لەگەڵ ھەریەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بەڕێز شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە باسمان لە گرنگی گەیشتنە رێککەوتن کرد لەنێوان ھێزە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لەپێناو پێشکەوتنی چاکسازی، و یەکخستن و کۆنتڕۆڵی ھێزەکانی پێشمەرگە".

 

سێر جۆن لۆریمەر لە توتێکی دیکەدا کە بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا کردووە و رایگەیاندووە کە باسیان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش کردووە.