گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر 

لێدوانى وەزیرى دارایى لەبارەى موچەى زیندانییە سیاسیەکان 

2020.11.19 - 15:19
لێدوانى وەزیرى دارایى لەبارەى موچەى زیندانییە سیاسیەکان 

ناس کورد- 

وەزیرى دارایى عێراق لەمیانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى دەزگاى زیندانیە سیاسیەکانى عێراق جەختى لەسەر دابینکردنى مافى زیندانە سیاسیەکانى عێراق، کردەوە. 

 

لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، وەزارەتى دارایى عێراق (19ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، عەلى عەلاوى وەزیرى دارایى پێشوازى لە حسێن خەلیلى، سەرۆکى دەزگاى زیندانە سیاسیەکانى عێراق کردووە و لەدیدارێکدا باسوخواس لەسەر چەند پرسێکى دارایى تایبەت بەدامەزراوەکە کراوە و پێشنیار بۆ چارەسەرکردنى چەند گرفتێکى دارایی تایبەت بە زیندانیانى سیاسى خراوەتە ڕوو.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، وەزیرى دارایى لەو دیدارەدا جەختى لەسەر گرنگى دابینکردنى مافى زیندانیانى سیاسى و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنى بەربەستەکانى بەردەم دەزگاکەیان کردووەتەوە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، لاى خۆیەوە سەرۆکى دەزگاى زیندانیانى سیاسى سوپاسى پاڵپشتیەکانى وەزارەتى کردووە بۆ ئەو خزمەتەى کە پێشکەشى زیندانیانى سیاسى لەعێراقدا دەیکات.