گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاریگەرییەکەى دەردەکەوێت

هەڵمەتی چاندنی هەزاران نەمام لە چیای گۆیژە دەستیپێکرد 

2020.11.19 - 15:05
هەڵمەتی چاندنی هەزاران نەمام لە چیای گۆیژە دەستیپێکرد 

ناس کورد- 

هه‌ڵمه‌تی چاندنی 22 هه‌زار نه‌مام له‌چوارچێوه‌ی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌ ده‌ستیپێكرد.

 

له‌لایه‌ن كۆمپاینای ئاسیاسێڵ و رێكخراوی CDO هەڵمەتی چاندنی 22 هەزار نەمام لە گۆیژە دەستیپێکردو، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی (19ی تشرنی دووەمی 2020) له‌ پرێس کۆنفرانسیکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگه‌یاند، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ قۆناغی دووه‌می سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌ كه‌ بریتییە لە چاندنی 22 هه‌زار نه‌مام  ده‌ستپێده‌كات.

 

وتیشی :"ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌ و كاریگه‌ری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا زۆر به‌ روونی له‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی ده‌رده‌كه‌وێت، لێره‌شه‌وه‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا و فه‌رمانگانه‌ ده‌كه‌م كه‌ به‌شدارن له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ و به‌سوپاسه‌وه‌ بڕیاریانداوه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ئاوی نه‌مامه‌كان بده‌ن".